سەردێڕ:

ڤیدیۆ..ساتی هێرشکردنە سەر بازاڕێک لە دانیمارک کە بەهۆیەوە ژمارەیەک هاوڵاتی کوژران

PM:10:25:03/07/2022

11500 جار خوێندراوەتەوە

پۆلیسی شاری کۆبنهاگنی پایتەختی دانیمارک رایگەیاند، لەبازاڕێکی گەورەی ئەو شارەدا کەسێکی چەکدار هێرشی کردووەتە سەر بازاڕەکە و ژمارەیەک هاوڵاتی کوژراون و ژمارەیەکی دیکە برینداربوون.


ئەمڕۆ یەکشەممە، پۆلیسی کۆبنهاگن لە تویتەر بڵاویکردەوە، هێزی پاڵپشتیکردنیان رەوانەی سۆپەرمارکێتی "فیڵدز" کردووە کە گەورەترین بازاڕی ناوچەی ئیسکەندەنافیایە و دەکەوێتە نێوان فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی شارەکە و ناوەندی ئەو شارەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو کەسەی هێرشەکەی کردووە لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیراوە و تەمەنی ٢٢ ساڵە و بە چەک هێرشی کردووە.

دەشڵێت، لە ئێستادا لەمە زیاتر هیچ زانیارییەک بڵاوناکەنەوە.

لەلایەن خۆیەوە، سۆفی ئەندرسن پارێزگاری شاری کۆبنهاگن لە تویتەری خۆی بڵاویکردەوە، هەواڵی دڵتەزێن هەیە لەبارەی دەستڕێژی گولـلەوە لەناو بازاڕی "فیڵدز" بەڵام تا ئێستا ژمارەی کوژراو و بریندارەکان بەر وردی نازانرێت.

چالاکوانانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان چەند وێنەیەکی ساتی رووداوەکەیان بڵاوکردووەتەوە و دەڵێن، ئەمڕۆ بەهۆی ئەوەی "هاری ستایڵز" میوزیسیان و گۆرانیبێژی بەریتانی لەناو ئەو بازاڕەدا کۆنسێرتی هەبووە زۆرترین ژمارەی هاوڵاتییان روویان لەو شوێنەکردووە وقەرەباڵغ بووە.













گەلەری