سەردێڕ:

شەش مانگ پێش زانینی توشبوون بە شێرپەنجەی سییەکان ئەم نیشانانە لە جەستەدا دەردەکەون

AM:09:03:02/07/2022

34524 جار خوێندراوەتەوە

پسپۆڕانی سەنتەری توێژینەوە بۆ شێرپەنجە لە بەریتانیا رایانگەیاندووە، هەشت نیشانە پێش شەشە مانگ لە زانینی نەخۆشییەکە لە جەستەدا دەردەکەون.


بەگوێرەی سەنتەرەکە، دەرئەنجامی توێژینەوەکە دەریخستووە کە ١٢ نیشانە لە جەستە دا دەردەکەون و ئاماژەن بۆ شێرپەنجەی سییەکان، ئەم نیشانانە پێش ئەوە دەردەکەون کەسەکە پشکنینی نەکردبێت و نەیزانیبێت تووشی نەخۆشییەکە بووە.

ئاژانسی نوفوستی روسی ئاشکرایکردووە، سەنتەرەکە بە هاوکاری پسپۆرانی پەیمانگای نیشتمانی بۆ روبەرووبوونەوەی شێرپەنجە لە بەریتانیا توێژینەوەکەیان ئەنجام داوە و بەپێی سەرژمێرییەک لە ٪١٠ی توشبووانی شێرپەنجەی سییەکان زیاتر لە ١٠ ساڵ دەژین.

سەبارەت بە نیشانەکان پسپۆڕان رایدەگەیەنن، لوت پژان، کۆکەی توند کە بەڵغەمەکەی زۆر زەردە، هەستکردن بە ئازار لە کاتی هەناسەدان، لە هەندێک حاڵەتدا لەدەستدانی کێشی جەستەی تیادا دەردەکەوێت، لەگەڵ شەکەتی بەردەوام و ئازار لە پشت و سنگدا و تەنگەنەفەسی، ئاوسانی لیمفەگرێکان.

ئەم هەشت نیشانەیە شەش مانگ پێش ئەویە کەسەکە پشکنینی کردبێت و هەستی بە نەخۆشییەکە کردبێت لە جەستەدا دەردەکەوێت، ئاماژەیان بەوەکردووە، هەموو نیشانەکان جگە لە لەدەستدانی کێش دەکرێت ساڵێک پێش پشکنین و زانینی نەخۆشییەکە لە جەستەدا دەربکەون.

ئ.ل













گەلەری