سەردێڕ:

پوتین: موشەک رادەستی بیلاروسیا دەکەین کە توانای هەڵگرتنی کڵاوەی ئەتۆمی هەبێت

AM:09:47:26/06/2022

1744 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی روسیا رایگەیاند، لە چەند مانگی داهاتوودا روسیا ئەو موشەکانە رادەستی بیلاروسیا دەکات کە توانای هەڵگرتنی کڵاوەی ئەتۆمییان هەیە.


ئەمڕۆ شەممە، ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی روسیا پێشوازی کرد لە ئەلێکسەندەر لۆکاشینکۆی سەرۆکی بیلاروسیا کرد و کۆبوونەیەوە.

تەلەفیزیۆنی فەرمی روسیا بەشێک لە وتەکانی ڤلادیمیر پوتینی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەدا، "لەچەند مانگی داهاتوودا سیستمی موشەکی تەکتیکی لە جۆری "ئیکسەندەر  ئێم" رادەستی حکومەتی بیلاروسیای دەکەین".

ئەوەشی ئاشکراکرد، سیستمە موشەکییەکە موشەکی کیشوەربڕ و بالیستی بەکاردەهێنێت و دەتوانێت کڵاوەی ئەتۆمی لە شێوەی کلاسیکی هەڵبگرێت.

لەبارەی هەناردەکردنی پەین بۆ جیهان، ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی روسیا وتی، روسیا و بیلاروسیا  دوو سەرچاوەی سەرەکی پەینن لە جیهاندا.

وتیشی، هەردوولا کاردەکەن بە ئاراستەی دەستەبەرکردنی ئاسایشی هەردوو وڵات لە چوارچێوەی پەیماننامەی ئاسایشی هاوبەشدا.

هاوکات، ئەلیکسەندەر لۆکاشینکۆ ئاشکرای کرد، نیگەرانن لە سوڕانەوەی فڕۆکەی رێکخراوی پەیمانی باکوری ئەتڵەسی "ناتۆ" لە ئاسمانی وڵاتەکەیدا کە دەتوانن کلاوەی ئەتۆمی هەڵگرن و داوای لە ڤلادیمێر پوتین کرد فڕۆکەی شەڕکەری هەردوو وڵات زیاتر پەرەپێبدات.

 

 

 













گەلەری