سەردێڕ:

لەپێناو هەڵبژاردنی پێشوەختە؛ پەرلەمانی ئیسرائیل هەڵوەشاندنەوەی خۆی پەسەندکرد

PM:05:02:22/06/2022

1444 جار خوێندراوەتەوە

پەرلەمانتارانی ئیسرائیل، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە دانیشتنی ئامادەکاریدا ئەو پرۆژە یاسایەیان پەسەند کرد کە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان لەخۆدەگرێت بەو ئامانجەی لە مانگی تشرینی یەکەمدا هەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجام بدرێت.


ئەمڕۆ دانیشتنی پەرلەمانی ئیسرائیل ئەنجامدرا و یەکێک لە بڕگەکانی دانیشتنەکە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان بوو بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە، کە لە دەنگدانەکەدا ١١٠ پەرلەمانتار دەنگیاندا بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و هیچ دەنگێک نەدرا بۆ رەت کردنەوەی پرۆژە یاساکە.

دەزگای چاپی گشتیی ئیسرائیل (KAN)، بڵاویکردەوە، چاوەڕوان دەکرێت رێکارەکان لە بارەی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان کە لە سێ دانیشتندا دەنگی لەسەر دەدرێت، رۆژی دوو شەممە (٢٧ی حوزەیران) تەواو ببێت.

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بێنێت و وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە لاپید کە لە هاوبەشانی حکومەتی هاوپەیمانی ئەو وڵاتەن، ئەمڕۆ بڵاویانکردەوە، رێککەوتوون لەسەر هەڵوەشاندەوەی پەرلەمان و ئەنجامدانی هەڵبژرادنی پێشوەختە.

بەو پێیەش، ئەگەر لە هەفتەی داهاتوودا پەرلەمان لە دەنگداندا بڕیارەکە پەسەند بکات، ئەوا ئیسرائیل لە ماوەی نزیکەی چوار ساڵدا پێنجەم هەڵبژاردنی گشتیی ئەنجام دەدات.

بەپێی رێککەوتنی هاوبەشانی هاوپەیمانیەکە، تا هەڵبژاردنی پێشوەختە وەزیری دەرەوە لاپید بە شێوەیەکی کاتیی دەبێتە سەرۆکوەزیران.













گەلەری