سەردێڕ:

کەشناسی پێشبینی نوێی کەشوهەوای بڵاوکردەوە

AM:10:36:22/06/2022

21228 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی رایگەیاند، بۆ ئەمڕۆ خۆڵبارین دەبێت لە هەرێمی کوردستان بەگشتی و بەتایبەتیش لەناوچەکانی باشوری هەولێر و ئیدارەی گەرمیان لە ئێوارەدا خۆڵبارینەکە زیاتر دەبێت.


بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوەکردووە، خێرایی با لەنێوان لەسەرخۆ و مامناوەنددا دەبێت (١٠ بۆ ٢٠) کیلۆمەتر لە هەر کاتژمێرێکدا و مەودای بینین لە نێوا حەوت بۆ ٩ کیلۆمەتردا دەبێت.

لەبارەی کەشوهەوای بەیانی پێنجشەممەشەوە باسی لەوەکردووە، پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە لەنێوان ٢ بۆ ٤ پلەدا و خێرای با وەک ئەمڕۆ دەمێنێتەوە و ئاسمان ساماڵ دەبێت بەڵام لە شاری کەرکوک خۆڵبارین لە کاتەکانی ئێوارەدا زیاد دەکات.

هاوکات ئاماژەی بەوەشکردووە، پلەکانی گەرما بۆ سبەی پێنجشەممە بەم جۆرە دەبن، هەولێر ٣٩ پلە، سلێمانی ٣٧، دهۆک ٣٦، کەرکوک ٤٢، هەڵەبجە ٤٠، سۆران ٣٨، راپەڕین ٣٩، گەرمیان ٤٤.













گەلەری