AM:09:43:22/06/2022
11120 جار خوێندراوەتەوە
شاندێکی پارتی لە بەغدا لەگەڵ سەرکردەکانى چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوە و داوایان کردووە، پشتگیریی کاندیدەکەیان بکەن بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار.
ميديا عەرەبییەکان بڵاویانکردووەتەوە، شاندێکی پارتی لەگەڵ چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەتەوە و گفتوگۆیان لەسەر پرسی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق و هەڵبژاردنى سەرۆک کۆمار کردووە و داوایان لە سەرکردەکانى ناو چوارچێوەى هەماهەنگى شیعەکان کردووە پشتگیریی کاندیدەکەیان بکەن بۆ بەدەستهێنانى پۆستى سەرۆ کۆمار.
باس لەوەش کراوە، شاندەکەی پارتی جەختی لەوە کردووەتەوە کاندیدیان دەبێت
بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار.
چاوگێکى چوارچێوەى هەماهەنگییش دەڵێت، هیچ هۆکارێکیان نییە بۆ رێگریکردن
لە هەبوونی کاندید بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار لەلایەن پارتیەوە، بەڵام رەتی دەکەنەوە کە
پشتیوانی لە پارتی بکەن.
ئەوەش لەکاتێکدایە زیاتر لە هەشت مانگە هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراق بەڕێوەچووە،
بەڵام تا ئێستا نەتوانراوە حکومەتى نوێ پێکبهێنرێت و ١٣ى ئەم مانگەش فراکسیۆنى سەدر
کە خاوەنى ٧٣ کورسى بوون دەستیان لەکار کێشایەوە.