لەناو ئەو مەترسیانەی کە بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا رووبەڕووی جیهان دەبێتەوە، توێژینەوەیەکی نوێ هۆشداری دەدات لەوەی رەنگە ژمارەی ئەو رۆژانەی کە بەفر بەرزاییەکانی ئەڵب دادەپۆشێت بۆ نیوە کەم ببێتەوە، ئەگەر رێوشوێنی پێویست لەبەرامبەریدا نەگیرێتە بەر.
توێژەران لە دامەزراوەی توێژینەوەی یۆراکی ئیتاڵیا رایانگەیاند، بەهۆی ئەوەی کاریگەری گۆڕانی کەشوهەوا لەسەریان زیاترە، پێویستە وڵاتانی باکوری ئەڵپ کە پێک دێت لە بەشێک لە فەرەنسا و ئیتاڵیا و سلۆڤینیا دەبێت هەوڵی کەمکردنەوەی دەردانی گازی ژەهراوی بدەن.
ئاماژەیان بەوەشداوە، ئەگەر هەیە لە
چەند ساڵی داهاتودا پلەی گەرمی زەوی چوار
بۆ پێنج پلەی سەدی بەرزببێتەوە و سلۆڤینیا ساڵانە ٥٤ رۆژی بەفراوی بە بەرزی ١٥٠٠ مەتر
لەدەستدەدات و فەرەنساش ١١٦ رۆژی بەفر لە بەرزی ٣٥٠٠ مەتردا لەدەست دەدات.
ئەوەشیان خستووەتەڕوو، لهدهستدانی بهفر
و کەمبوونەوەی رۆژە بەفراوییەکان ههڕهشه لهسهر سروشت دهكات و دهبێته هۆی
گهرمبوونی زیاتر و كاریگهری لهسهر وەرزشی خلیسكان و كهمكردنهوهی وهرزی گهشتیاران
بۆ ناوچهكه هەیە.
لایخۆشیەوە، مایکل ماتیۆ نووسەری سەرەکی
توێژینەوەکە ناسی لەوەکردووە، کەمبوونەوەی رووپۆشی بەفر چاوەڕوانکراو بوو بەڵام گۆڕانکارییەکان
لە ژێر کاریگەری پلەکانی گەرمادا زیاتر بوون.
ئاماژەی بەوەشداوە، ئەگەر رێوشوێنی پێویست
نەگیرێتەبەر بۆ کەمکردنەوەی دەردانی گازی گەرمخانەیی کە دەبێتە هۆی گەرمبوونی جیهان،
وڵاتانی باکووری ئەڵپ لەو مەترسییە بێبەری نابن.