سەردێڕ:

وێنە.. گوندنشینانی کۆڵۆمبیا گەورەترین ماسییان راوکرد

PM:11:56:20/06/2022

10080 جار خوێندراوەتەوە

ماسیگرە گوندنشینەکانی کۆڵۆمبیا ماسییەکی گەورەیان راوکردووە کە کێشەکەی زیاترە لە ٣٠٠ کیلۆگرام و بەگوێرەی وتەی توێژەران تا ئێستا گەورەترین ماسیییە لە ئاوی شیریندا راوکرابێت.


ئەمڕۆ دووشەممە، ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، ماسییەکە لە رووباری میکۆنگ راوکراوە و گەورەترین ماسییە لە ئاوی شیریندا راوبکرێت کە ریکۆردە جیهانییەکانی شکاندووە.

ئاماژەی بەوەشدا، کێشی ماسییەکە زیاترە لە ٣٠٠ کیلۆگرام و بە نزیکەی ١٠ پیاو توانیویانە بیهێننە قەراغی ئاوەکە.

ماڵپەڕی رۆیتەرز ئەوەشی خستووەتەڕوو، ماسییەکە ناوی "مانگی تەواوە" بەهۆی شێوە خڕەکەیەوە چوار مەتر درێژبووە و دوای ئەوەی ئامێری چاودێرکردنی جوڵە شوێنیان لێ بەستووە خراوەتەوە ناو رووباڕەکە.

زیب هۆگان شارەزای بواری بایۆلۆجی باسی لەوەکردووە، ئەوە هەواڵێکی زۆر دڵخۆشکەر بووە بۆیان، چونکە ئەوە گەورەترین ماسی بووە کە راوکرابێت و بووەتە هۆی گەڕاندنەوەی هیوا لەبارەی پاکی رووبارەکە و ژیانی ئاژەڵە گەورەکان تیایدا.

بەپێی ئامارەکانی کۆمیسیۆنی رووبارەکان، میکۆنگ سێیەم زۆرترین ژمارەی ماسییەکانی لە جیهاندا تێدایە، هەرچەندە زیادەڕەوی لە راوکردنی ماسی، پیسبوون، دزەکردنی ئاوی سوێر و کەمبوونەوەی مادەەکانزاییەکان بوونەتە هۆکار بۆ کەمبوونەوەی ژمارەی ماسییەکان.















گەلەری