سەردێڕ:

دوای ئۆکرانیا گرژی سەربازی کەوتە نێوان روسیا و وڵاتێکی ئەوروپی

AM:09:37:18/06/2022

20360 جار خوێندراوەتەوە

دوای چوار مانگ لە جەنگی نێوان روسیا و ئۆکرانیا گرژی سەربازی کەوتە نێوان روسیا و دانیمارک.


سوپای وڵاتی دانیمارک رایگەیاند، كەشتییەكی جەنگی روسیا لە باكووری دەریای بەڵتیك ئاوی وڵاتەكەی پێشێلكردووە.

ئەوەشی خستووەتەروو، "کەشتییە جەنگییەکەی روسیا بەرەبەیانی هەینی کاتژمێر ١٢ و ٣٠ خولەک بە کاتی ناوەندی ئەمریکا بەبێ مۆڵەت چووەتە ناو ئاوەکانی دانیمارک و دوای چەند کاتژمێرێک پێشێلکارییەکەی دووبارە کردووەتەوە."

باسی لەوەشکردووە، کەشتییە روسیەکە لە دوای ئاگادارکردنەوەی لەلایەن هێزی دەریایی دانیمارکییەوە دەریاکەی جێهێشتووە.

لایخۆشیەوە جيبی كوفود وەزیری دەروەی دانیمارک لە تویتیکدا ئاماژەی بەوداوە، ئەوەی روویداوە هەڵسەکەوتێتی توڕەکەرانەی نا بەرپرسیارانەی قبوڵنەکراوی روسیایە، دەشڵێت، "بە باڵیۆزی روسیامان لە دانیمارک راگەیاندووە ئەم جۆرە هەڵاسوکەوتە بە هیچ جۆرێک قبوڵکراو نییە."

هاوکات روسیا لەو بارەیەوە هیچ روونکردنەوەیەکی نەداوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ماوەی چوار مانگە جەنگی نێوان روسیا و ئۆکرانیا بەردەوامە و سەرەڕای ئاگادارکردنەوەکانی وڵاتانی دیکە، بەڵام روسیا هێرشەکانی بۆسەر ئۆکرانیا کۆتایی پێنەهێناوە.













گەلەری