AM:11:58:15/06/2022
4280 جار خوێندراوەتەوە
نوسینگەی رێبەری رەوتی سەدر رایگەیاند، بریارە ئەمڕۆ موقتەدا سەدر کۆبوونەوەیەکی بەپەلە لەگەڵ پەرلەمانتار و سەرکردەکانی رەوتەکەی لە حەنانە ئەنجامبدات.
نوسینگەی موقتەدا سەدر راشیگەیاند، لە کۆبوونەوەکەی حەنانە موقتەدا سەدر تاوتوێی نوێترین پێشهاتە سیاسییەکانی عێراق و دواین هەڵوێستییان سەبارەت بە پرسەکان لەگەڵ پەرلەمانتارە دەستلەکارکێشاوەکانى و بەرپرسانی ڕەوتەکەی دەکات.
راشیگەیاند، پاش کۆبوونەوەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا هەڵوێستی خۆیان سەبارەت
بە دۆخی سیاسی و پرسی پێکهێنانی حکومەت و کشانەوەیان لەپەرلەمان ڕادەگەیەنن.
ئەوەش لەکاتێکدایە، ڕۆژی ١٣ ی ئەم مانگە موقتەدا سەدر فەرمانی بە پەرلەمانتارانی
رەوتەکەی کرد لە پەرلەمانی عێراق دەستلەکاربکێشنەوە و دەستلەکارکێشانەوەی رەوتی سەدریش
جموجوڵە سیاسییەکانی عێراقی زیاترکردووە.