سەردێڕ:

بۆ جاری دووەم؛ وەزیری کاری ئێران دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەشکرد

PM:08:37:14/06/2022

3504 جار خوێندراوەتەوە

تەنها لەماوەی ٣٠٠ رۆژدا لەدوای دەستبەکاربوونی لە پۆستەکەی، وەزیری کاری ئێران بەهۆی زۆری فشارەکان لەسەری، دوو جار دەستلەکارکێشانەوەی لە پۆستەکەی پێشکەش بە حکومەت کردووە.


حجەت عەبدولمالیکی وەزیری کاری کۆمەڵایەتی ئێران، رەتی کردەوە بچێتە پەرلەمان و لێپرسینەوەی لەگەڵدا بکرێت، لەبەرامبەر ئەوەشدا دەست لەکارکێشانەوەی خۆی بە شێوەیەکی ئاشکرا و لە رێگەی تویتەرەوە بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، حجەت عەبدولمالیکی لە توتێکدا رایگەیاند، لە ماوەی ٣٠٠ رۆژی دەستبەکاربوونیدا تەواوی هەوڵی خۆی داوە تا بە باشترین شێوە خزمەتی هاوڵاتییان بکات و وتیشی، "زۆر سوپاسی پاڵپشتی هاوکارەکانم لە وەزارەت دەکەم لەم ماوەیەدا."

دەشڵێت، "من خۆم بە سەربازێکی بچوکی ئەم سیستمە و ئەم حکومەتە دەزانم، تا کۆتایی ژیانیشم کار دەکەم بۆ بەدیهێنانی خەونەکانی و کار و خزمەتی من لەم لایەنەوە کۆتایی نایەت."

ئەمە لە کاتێکدایە، حجەت عەبدولمالیکی یەکەمین وەزیرە کە لە حکومەتەکەی ئیبراهیم رەئیسیدا دەست لەکاربکێشێتەوە و هاوکات گەنجترین وەزیری حکومەتەکەیە کە تەمەنی ٤١ ساڵە.














گەلەری