سەردێڕ:

بۆ یەکەمجار فەرماندەیەکی حەشدی شەعبی ژمارەی چەکدارانی ئەو هێزە ئاشکرا دەکات

PM:12:31:13/06/2022

3644 جار خوێندراوەتەوە

جێگری سەرۆکئەرکانی حەشدی شەعبی رایگەیاند، ژمارەی چەکدارانی ئەو هێزە ١٦٩ هەزار و ٧٠٠ چەکدارە و دەشڵێت، "چەکدارەکانی حەسدی شەعبی لە سەرجەم نەتەوە جیاوازەکانی عێراق پێكهاتوون."


یاسر ئەلعیساوی جێگری سەرۆکئەرکانی حەشدی شەعبی لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی هەواڵی عێراق باسی لە ژمارە و تواناکانی هێزی حەشدی شەعبی کرد.

ئاماژەی بەوەشدا، لە ئێستادا ژمارەی چەکدارانی حەشدی شەعبی ١٦٩ هەزار و ٧٠٠ چەکدارن و ٢٧ هەزار چەکداری بریندار لەو هێزەدا هەیە.

یاسر ئەلعیساوی ئەوەشی خستووەتەڕوو، ٨٥٪ی بریندارانی حەشدی شەعبی هێشتا لەو هێزەدا کاردەکەن و سەرک ئەرکانی ئەو هێزە خۆشی یەکێکە لە بریندارەکان.

لەبارەی هێزی یەدەگی حەشدی شەعبیشەوە باسی لەوەکرد، هەموو خەڵکی عێراق بۆ حەشدی شەعبی هێزی یەدەگن و رۆژانە لە هەموو نەتەوەکانی عێراقەوە دواکاریمان پێدەگات بۆ خزمەتکردن لە ریزەکانی حەشددا بێ بەرامبەر.













گەلەری