سەردێڕ:

تورکیا بۆ یۆنان: دەست لەو خەونە هەڵگرن کە جگە لە پەشیمانی هیچتان بۆ بەدیناهێنێت

PM:11:38:09/06/2022

5420 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی تورکیا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هۆشداری دەداتە یۆنان کە واز لەو خەونانەیان بهێنن کە جگە لە پەشیمانی هیچی دیکەیان بۆ ناهێنێت.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، رەجەب تەیپ ئەردۆگان سەرۆککۆماری تورکیا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا دەڵێت، "تورکیا ماف و یاسای هیچ کەس و لایەنێک پێشێل ناکات بەڵام لە هەمان کاتدا بۆ هیچ کەس و لایەنێک لە یاسا و مافەکانی خۆی خۆشنابێت."

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەگەڵ ئەوەی یۆنان ئەندامە لە یەکێتی ئەوروپا بەڵام سەرجەم بەهاکانی یەکێتییەکە و مافەکانی مرۆڤ و پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان پێشێل دەکات و بەردەوامە لە فشار خستنە سەر ئەو کەمینە هاوڵاتییە تورکانەی کە لە رۆژئاوای شارەکانی تراسیا و رۆدۆس و ئیستانکۆی نیشتەجێن.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، وڵاتەکەی وەک ئەندامێک لە ناتۆ کە زۆرترین باجی داوە، زۆر بە هێمنی لە بەرامبەر پێشێلکارییەکانی یۆناندا وەستاون بەڵام ئەوان ماوەی دوو ساڵە تەنانەت وەڵامی بانگێشتەکانی کۆبوونەوەی سەربازیمانی نەداوەتەوە، دەشڵێت، "بۆیە وەک دەبینین لایەنی بەرامبەر، بە هەڵە لە سەبر وئارامیی ئێمە تەگەیشتووە."

هاوکات ئەردۆغان لە درێژەی قسەکانیدا هۆشداری داوەتە یۆنان و دەڵێت، "یۆنان ئاگادار دەکەینەوە، دەست هەڵبگرێت لەو خەون و لێدوان و کردارانەیان کە جگە لە پەشیمانی هیچ شتێکی دیکەیان بۆ ناهێنێت، هەر وەک سەدەیەک بەر لە ئێستا.

ئەمە لە کاتێکدایە، پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و یۆنان لەسەر پرسی دەریا و دورگەکانی نێوانیان تا دێت بەرەو خراپتربوون دەچێت.













گەلەری