ناتۆ رایگەیاند، بەمەبەستی پەرەدان بە بەرگریی ئاسمانی پۆڵەندا و وڵاتانی باڵتیک مانۆڕێکی سەربازی ئەنجام دەدات.
لە راگەیەندراوێکدا ناتۆ ئاماژەی بەوەکردووە، لە رۆژی شەش بۆ ١٠ی مانگی حوزەیران مانۆڕێکی سەربازی لە ناوچەی بەڵتیک ئەنجام دەدات.
ناتۆ ئاشکراشیکردووە،
مانۆڕە سەربازییەکە ناوی "Ramstein Legacy 2"ی لێنراوە و بڕیارە فڕۆکەی جەنگی و سیستمەکانی
بەرگریی موشەکی و بەرگریی ئاسمانی تێدا بەکاردەھێندرێت.
ئاماژەی بەوەشداوە،
جگە لە پۆڵەندا لە مانۆڕەکەدا وڵاتانی لیتوانیا، لاتیڤیا و ئیستۆنیا و ١٧ وڵات کە له ھاوپەیمانەکانی ناتۆ و ھاوبەشەکانی
پێکھاتوون بەشداری دەکەن.
ھاوکات، جێف ھاریجن
فەرماندەی فەرماندەیی ھێزی ئاسمانیی ھاوپەیمانیی ناتۆ، لەبارەی مانۆڕەکە ئەوەی خستەڕوو، "بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی ئەمنی ئێستای
دوای داگیرکردنی ئۆکرانیا لەلایەن روسیاوە، ئیتر مانۆڕی بەرفراوانی لەم جۆرە له ئێستادا
لە ھەموو کات زیاتر بۆ ناتۆ گرنگه".
باسی لەوەشکردووە، له رێگهی مانۆڕهكهوه توانای ناتۆ بۆ
پاراستنی ناوچەکەی خۆی زیاد دەکات و مانۆڕەکە هاوكات ئاماژەیه بۆ پابهندیی ناتۆ
به پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە.