سەردێڕ:

پوتین چارەسەرێکی بۆ هەناردەکردنی دانەوێڵەی ئۆکرانیا راگەیاند

PM:02:34:05/06/2022

2396 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی رووسیا رایگەیاند، بۆ هەناردەکردنی دانەوێڵەی ئۆکرانیا، دەتواندرێت ئەو بەندەرانە بەکاربهێندرێن کە لەژێر کۆنتڕۆڵی رووسیادان و گەرەنتی پاراستنی هەر کەشتییەک دەکەن کە لەو بەندەرانە نزیک ببێتەوە.


ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی رووسیا لە چاوپیکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا باسی لەوەکرد، گەرەنتی پاراستنی هەر کەشتییەک دەکەن کە لە بەندەرانە نزیک ببێتەوە، رێگای هاتنە ناوەوەی کەشتییە بیانییەکان بۆ هەموو ئاراستەکانی دەریای ئازوف و دەریای رەش، دەستەبەر دەکەین.

سەرۆکی رووسیا، باسی لەوەشکرد لە شوباتی ٢٠٢٠ـەوە تا کۆتایی ٢٠٢١، کە دەکاتە ماوەی کەمتر لە دوو ساڵ، خستنە بازاڕی دراو لە ئەمریکا پێنج پۆینت نۆ تریلیۆن دۆلار، زیادیکردووە و بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی خۆراک لە جیهاندا.

پوتین راشیگەیاند، بەهۆی هەنگاوەکانی ئەورووپا لە بواری وزەدا لە ئەنجامی زیادبوونی نرخی غاز، نرخی ئەو پەیینەش بەرزبووەتەوە کە لە غاز دروست دەکرێت، لەبەر قەدەغەکردنی پەینی وڵاتەکەیان، راستەوخۆ نرخی پەین و خۆراک، بەرزبووەوە، چونکە ئەگەر پەین نەبێت، کشتوکاڵیش ئەو بەرهەمەی نابێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، پرسی پشکی ئۆکرانیا لە دانەوێڵەی جیهانیدا، زۆر گەورە کراوە و لەبەرئەوەی لە جیهاندا ساڵانە ٨٠٠ ملیۆن تەن دانەوێڵە بەرهەمدەهێندرێت. پێشتر ئۆکرانیا ٢٠ ملیۆن تۆن دانەوێڵەی هەناردە دەکرد کە ئەمە دەکاتە ٪٢.٥ی دانەوێڵەی جیهان.













گەلەری