سەردێڕ:

بە چاو دەبینرێت؛ پاش ١٨ ساڵ ئەمڕۆ بۆ یەکەمجار دیاردەیەکی گەردوونی روودەدات

PM:12:30:03/06/2022

97932 جار خوێندراوەتەوە

زانایان و گەردوونناسان خۆیان بۆ دیاردەیەکی گەردوونی ئامادە کردووە کە بڕیارە لە ئەمڕۆ ٣ی حوزەیران لە ئاسمانی زەویدا رووبدات کە بەچاو دەبیندرێت.


وا پێشبینیکراوە کە پێش خۆرهەڵهاتنی رۆژی ٣ی حوزەیران، پێنج هەسارە لە کۆمەڵەی خۆری هەسارەکەماندا بە ریز و دوا بە دوای خۆردا دەوەستن.

زانایان ئاماژەیان بەوەشکردووە، بۆ کەسێک کە بەرەبەیان بەخەبەر بێت دەتوانێت هەر پێنج هەسارەی عەتارد، زوهرە، مەریخ، موشتەری و زوحەل پێکەوە لە ئاسماندا ببینێت، کە ئەمەش دیاردەیەکی دەگمەنە و ١٨ ساڵە رووی نەداوە.

هاوکات هەسارەکان پێکەوە و لە ستونێکدا دەدرەوێشێنەوە ئەمەش بەهۆی ئەوەی سەرجەم ئەم هەسارانە لە کۆمەڵەی خۆردا دەسوڕێنەوە، بەڵام هێندەش لێک نزیک نابن وەک ئەوەی رەنگە دەربکەوێت، هەریەک لەو هەسارانە بە ملیۆنان میل لەیەکترەوە دوورن.

لەگەڵ ئەوەشدا، زانایان باس لەوە دەکەن ئەم دیمەنە شایەنی بینینە لەبەرئەوەی لە ٢٠٠٤ەوە دیاردەی لەم جۆرە نەبیندراوە.













گەلەری