سەردێڕ:

بۆ یەکەم جار؛ دوو موسوڵمان و ١٠ ژن دەبنە وەزیر لە حکومەتی ئوستورالیادا

PM:03:43:02/06/2022

3080 جار خوێندراوەتەوە

حکومەتی نوێی فیدراڵی ئوستورالیا سوێندی یاسایی خوارد و وەک هەمەچەشنترین حکومەت بە سەرۆکایەتی ئانتۆنی ئالبانیس بە بەشداری ٢٣ وەزیر کە دوو وەزیری موسوڵمان و ١٠ وەزیری ژن دەستی بەکارەکانی کرد.


حکومەتی نوێی ئوستورالیا کە لەلایەن پارتی کرێکارانەوە پێکهێنراوە بە بەشداری ١٠ وەزیری ژن توانی پێش حکومەتی پێشووی پارێزگارەکان بکەوێت کە حەوت وەزیری ژنیان هەبووە.

حکومەتی ئوستورالیا باسی لەوەشکردووە، ئید هۆسیك وەک وەزیری پیشەسازی و ئان عەلی وەک وەزیری لاوان دوو وەزیری موسوڵمانن لە حكومەتی فیدراڵیی ئوسترالیا دەستبەکاربوون.

هاوکات، ئەنتۆنی ئالبانیز سەرۆکوەزیرانی نوێی وڵات و سەرۆکی پارتی کرێکارانی ئوستورالیا رایگەیاند، دەیانەوێت لەدوای سەرکەوتنیان بەسەر رکابەرەکانیاندا، وڵاتەکە یەک بخەن.

ئەمەش لەکاتێکدایە، پارتی کرێکارانی ئوستورالیا بۆ ماوەی ٢٠ ساڵ وەک ئۆپزسیۆن کاری کردووە لە رابردوودا و لەساڵانی ٢٠٠٧ بۆ ٢٠١٣ گەڕاوەتەوە سەر کورسی دەسەڵات و لە هەڵبژاردنی ئەم خولەشدا پارتی كرێكاران رایگەیاند، بەتەنها حكومەت پێكدەهێنێت و ئەوەش دوای ئەوە بوو کە توانی لە کۆی ١٥١ کورسی پەرلەمانی ٧٧ کورسی مسۆگەر بکات.

 


ل . ل

 کـ -ئـ













گەلەری

‌بەپەلە