سەردێڕ:

بۆ ماوەی مانگێک دیاردەیەکی نامۆی گەردوونی لەم وڵاتە عەرەبییە روودەدات

AM:10:08:02/06/2022

3384 جار خوێندراوەتەوە

کۆمەڵگەی گەردونناسانی ئیماڕات رایگەیاند، ناوچەکانی باشوری وڵات رووبەڕووی نەمانی سێبەری نیوەڕۆ دەبنەوە لە وادەی نێوان ٦ی ئەم مانگە تاوەکو ٧ی مانگی تەمووز.


کۆمەڵگەی گەردونناسانی ئیماڕات ئاماژەی بەوەشکردووە، خۆر بە شێوەیەکی ستوونی لەسەر رووبەری بازنەکانی زەوی و لەسەر خولگەی قرژاڵ لەناوچەکانی باشوری ئیماڕات دەبێت، بەمەش دیاردەی دروستبوونی سێبەر نامێنێت.

باس لەوەشکراوە، لەناوچەکانی دیکەی وڵاتیش سێبەرێکی کەمتر و کورتتر دروست دەبێت بەراورد بە کاتەکانی دیکەی ساڵ لەو ماوەیەدا.

نەمانی سێبەری نیوەڕۆ چییە؟

ئیبراهیم جەروان سەرۆکی دەستەی گەردونناسانی ئیماڕات رایگەیاند، نەمانی سێبەری نیوەڕۆ لەکاتەکانی نزیک لە ١٢ و ٢٥ خولەکی نیوەڕۆدا روودەدات و ئەوەش دۆخێکە کە مرۆڤەکان سێبەری خۆیان و باڵەخانەکان نابینن لەو کاتەدا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دیاردەکە لەناوچەکاندا بە جیاوازی روودەدات و لەماوەی ئەومانگەدا زۆرینەی ناوچەکانی باشوری وڵاتەکەی رووبەڕووی دەبنەوە.

 


ل . ل

کـ - ئـ













گەلەری