سەردێڕ:

کەنەدا سزای بەسەر دۆستەکەی پوتیندا سەپاند

AM:11:33:01/06/2022

5472 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری دەرەوەی کەنەدا رایگەیاند، سزای بەسەر کچە وەرزشوانێکی روسیدا سەپاندووە کە دەوترێت خۆشەویستی سەرۆکی روسیایە و لە ئێستاشدا یەکێتی ئەوروپا بەنیازە دووبارە هەنگاوەکەی کەنەدا ئەنجامبداتەوە.


میلانی جولی وەزیری دەرەوەی کەنەدا رایگەیاند، وڵاتەکەی دوای ئەوەی سزای بەسەر چەندین کەسایەتی روسیادا سپاندووە، لە ئێستادا دەیەوێت سزا بەسەر گەورە بازرگانانی روسیا و کەسایەتییە دیار و سیاسییەکانی ئەو وڵاتەدا بسەپێنێت .

ئاماژەی بەوەشکردووە، سزاکانی کەنەدا ئەلینا کاباییڤای یاریزانی جومبازی روسی کە بە پێی زانیارییەکانی میدیاکان خۆشەویستی نهێنی پوتینە و ٢١ بەرپرسی سیاسی و چوار بانکی گەورەی روسیا دەگرێتەوە.

هاوکات، یەکێتی ئەوروپا و ئەمریکاش دەیانەوێت سزای ئەلینا کاباییڤای بدەن بەڵام پێیان وایە دواتر پوتین بە کەسی وەری بگرێت.

خۆشەویستەکەی پوتین کێیە؟

ئەلیینا کاباییڤا، سیاسەتوان، میدیاکارو پاڵەوانی پێشووی جمناستیک، دۆستی نزیکی پوتین و وەک دەوترێت دایکی منداڵەکانی ئەو ڤلادەمیر پوتینە.

کاتێک دەستبەرداری یاریکردن بوو خاوەنی ١٨ میدالیای نێودەوڵەتی و ٢٥ مەدالیای ئەوروپی و چەند میدالیایەکی ئۆلۆمپی بوو.

ساڵی ٢٠٠٧ کاباییڤا لەسەرپشکی پارتەکەی پوتین بەئەندامی پەرلەمانی رووسیا دانرا، لە ٢٠١٤ یش کرایە بەرپرسی گروپی میدیای حکومەت و تا ئێستاش بەرپرسی یەکەمی ئەو دەزگایەیە و بەپێی بەڵگەنامەکان داهاتی ساڵانەی کاباییڤا ١٢ ملیۆن دۆلارە.

کۆنترین وێنەی بڵاوکراوەی پوتین و کاباییڤا دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٢٠٠١ و دەوترێت بەپێی راپۆرتە جیاوازەکانی سەندەی تایمز، وول ستریت جۆرناڵ و میدیاکانی سویسرا خاوەنی دوو منداڵە لە پوتین، ئەگەرچی کرملین رەتیدەکاتەوە منداڵی لەپوتین هەبێت.

خۆشەویستەکەی پوتین پشتیوانیەکی سەرسەختی شەڕی ئۆکرانیایە و لەدوایین دەرکەوتنیشدا ئەڵقەی هاوسەرگیری لەدەست بوو.













گەلەری