دوای ئەوەی رەتیانکردەوە پارەی کڕێنی غاز لە روسیا بە رۆبڵ بدەن روسیا بڕیاریدا هەناردەکردنی غازی بۆ فیلەندا و بولگاریا و هۆڵەندا و پۆڵەندا دا.
میدیا روسیەکان بڵاویان کردوە، کۆمپانیای گاز پڕۆمی روسی بڕیاریداوە هەناردەکردنی غاز بۆ وڵاتانی فیلەندا و بولگاریا و هۆڵەندا و پۆڵەندا رابگرێت.
ئاماژەیان بەوەشداوە، بەهۆی ئەوەی ئەو وڵاتانە رەتیان کردووەتەوە بە
رۆبڵی روسی پارەی ئەو غازە بدەن و دەیانەوێت بە یۆرۆ پارەکە بدەن و بە پێی بڕیارەکانی
مۆسکۆس دەبێت بە رۆبڵ پارەکە بدەن.
ئەمەش لە کاتێکدایە ماوەی
سێ مانگە جەنگی نێوان روسیا و ئۆکرانیا بەردەوامە و دزاکانی یەکێتی ئەوروپاش بۆ سەر روسیا تا بێت توندتر
دەبێت و هەڕەشەی بایکۆتکردنی غازی روسیا دەکەن.