سەردێڕ:

وەزارەتی دەرەوەی چین: پێوستە ئەمریکا و روسیا گفتوگۆی فراوان دەستپێبکەن

PM:07:10:28/05/2022

1592 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دەرەوەی چین رایگەیاند، پێویستە ئەمریکا بە جدی لە بەرپرسیارێتی خۆی لە قەیرانی ئۆکرانیا تێبگات و دەست بە گفتوگۆی فراوان لەگەڵ بەرپرسانی مۆسکۆ بکات.


وانگ وینین وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، ئەمریکا پێویستە بیر لەوە بکاتەوە زیاتر لە ١٤٠ وڵاتی جیهان رەتیانکردووەتەوە لە ململانێکانی روسیا و خۆرئاوا بچنە هیچ بەرەیەکەوە.

وتیشی، ئەوەش مانای وایە ئەوان دژی جەنگن و پێویستە گفتوگۆی جدی و راستەوخۆ بۆ کۆتاییهاتنی جەنگی روسیا و ئۆکرانیا دەستپێبکات.

لە وەڵامی وتەیەکی ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کە وتبووی، "چین مەترسییەکی دوورمەودایە لەسەر یاسا نێودەوڵەتییەکان"، وانگ وینین ئاماژەی بەوەدا، ئەوانە قسەی هەڵبەستراون و ئامانج لێیان پێشگرتنە بە گەشەی ئابوری و سەربازی چین و وڵاتەکەی هەمیشە پابەندە بە بەها و یاسا نێودەوڵەتییەکانەوە.













گەلەری