سەردێڕ:

ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان ژمارەیەک بڕیاری لەبارەی عێراق و هەرێمی کوردستانەوە دەرکرد

PM:07:48:26/05/2022

5832 جار خوێندراوەتەوە

ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکەی بۆ ئێن ئاڕ تی نێردراوە رایگەیاندووە، ئەوان هیواخوازن کێشەکانی نێوان حکومەتی فیدڕاڵی و حکومەتی هەرێم چارەسەر بکرێن و هەموو هەماهەنگییەک لەو بارەیەوە پێشکەش دەکەن، دەشڵێت، "ئەوان پشتگیری بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پاک و بێگەرد دەکەن لە تەواوی عێراقدا بە هەرێمی کوردستانیشەوە."


ئاماژەی بەوەشکردووە، داوای دووپاتکردنەوەی سەربەخۆیی و سەروەری و یەکڕیزی و یەکپارچەیی خاکی عێراق، جەخت لەسەر گرنگی سەقامگیری و خۆشگوزەرانی و ئارامی عێراق دەکاتەوە بۆ خەڵکی عێراق و ناوچەکە و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی.

باسی لەوەشکردووە، ئەوان ئامدەباشی دەردەبڕن بۆ هاوکاریکردنی حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی کاریگەر بۆئەوەی کێشەکانیان چەارەسەر بکەن و دیالۆگی بەردەوامیان هەبێت بۆ چارەسەرکردنی ئەو بابەتانەی ناکۆکیان هەیە لەسەری، بە جۆرێک لەگەڵ یەکپارچەیی عێراق و دەستوورەکەی یەکبگرێتەوە لە بوارەکانی ئاسایش و بودجە و بەڕێوەبردنی نەوت و گاز."

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەوان داوا لە حکومەتی عێراق و کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و دامەزراوەکانی تری عێراق دەکەن،  هەوڵی  بەهێزکردنی ئامادەکاری هەڵبژاردن و پرۆسەکان، لەوانە لە رێگەی پێداچوونەوەی ورد و راپۆرتی ورد لەسەر ئامادەکاری و پرۆسەی هەڵبژاردنەوە هەوڵ بدرێت بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن و دووپاتی دەکەنەوە کە ئەوان لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکاندان.، 

لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەیاندا، ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بڕیاری درێژکردنەوەی ئەرکی یونامی لە عێراقدا تاوەکو ٣١ ئاداری ساڵی ٢٠٢٣.

جەختیشی کردووەتەوە لە گرنگیی ئەنجامدانی چاکسازیی ریشەیی بە مەبەستی جێبەجێکردنی داخوازییەکانی گەلی عێراق و رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و دابینکردنی خزمەتگوزارییە بنچینەییەکان.

هەروەها ستاییشی حکومەتی عێراق و ئەنجومەنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی کرد لەپای بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی ئاشتییانە و پاک لە هەڵبژاردنی ١٠ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢١.

هاوکات ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەوان پاڵپشتی عێراق دەکەن لەو ئاڵنگارییانەی کە رووبەڕووی دەبنەوە و بەتایبەت شەڕی بەردەوامی تیرۆر وەک گروپەکانی داعش و قاعیدە و هاوشێوەکانیان و دووبارە بنیادنانەوەی عێراق و توندوتۆڵکردنەوەی ئەمن و ئاساییشی وڵاتەکە.

بە هەمان شێوە پاڵپشتی شایستە مرۆییەکانی تاکە عێراقییەکان بە ژن و گەنج و منداڵ و هاوڵاتی ئاوارە و هاوڵاتییانی سەر بە کەمە نەتەوە یاخود ئاینە جیاوازەکانی عێراق دەکەن و مەترسی مین و تەمەنیی لە ناوچەکانی عێراق و کاریگەرییان لەسەر کەسانی مەدەنی و پێشوازی هەر جۆرە بڕیارێک دەکەن بۆ پاککردنەوەی ناوچەکە لەو مین تەقەمەنییانە.

راشیگەیاندووە، بە توندرین شێوە ئیدانەی هەوڵی کوشتنی موستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکەن کە لە ٧ی١١ ساڵی رابردوودا روویدا.

لەبارەی پرسی ئێزیدییەکانیشەوە، بە گرنگی دەزانن یاسای ژنە رزگاربووەکانی دەستی داعش بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و تاوانبارانی توندوتیژی رەگەزی و سێکسی بە سزای خۆیان بگەن و هاوکار بن لە دابینکردنی پاڵپشتی دەروونی بۆ قوربانییان. 













گەلەری