سەردێڕ:

سعودیە قەدەغەی گەشتکردنی بۆ ١٦ وڵات راگەیاند

PM:07:37:25/05/2022

9272 جار خوێندراوەتەوە

حکومەتی سعودیە بەهۆی زیادبوونی ژمارەی توشبووانی پەتای کۆرۆناوە، قەدەغەی گەشتکردنی بۆ ١٦ وڵات راگەیاند.


بەگوێرەی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پاسپۆرتی سعودیە، حکومەتی وڵاته‌كه‌ قەدەغەی گەشتکردنی هاوڵاتییانی بۆ لوبنان، سوریا، ئێران، ئەفغانستان، هیندستان، یەمەن، سۆماڵ، ئەسیۆپیا، کۆماری دیموکراتی کۆنگۆ، لیبیا، ئیندۆنێزیا، ڤێتنام، ئەرمینیا، بێلاڕووس و ڤێنزوێلا و تورکیا، راگەیاندووە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە, كاتێك هاوڵاتییانی سعودیە دەچنە دەرەوەی وڵات پێویستە سێ ژەمە ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتبێت یان نابێت سێ مانگ بەسەر دووەم ژەمی ڤاکسینەکانیاندا تێپەڕ بووبێت.

باس لەوەشکراوە، ئەو کەسانەی مۆڵەتی چوونەدەرەوەی وڵاتیان وەرگرتووە بۆ وه‌رگرتنی چارەسەر، لە قەدەغەکردنی گەشتکردن بەخشراون.

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠١٩ و سەرەتای ساڵی ٢٠٢٠دا ڤایرۆسی کۆرۆنا بە جیهاندا بڵاوبووەوە و لەدوای بڵاوبوونەوەشی چەندین گۆڕانکاری بەسەر گەشتەکان و ژیانکردندا هاتووە و قەدەغەی گەشتی دەرەوەی وڵات و کەرەنتینکردنی جیهانی دوو لە گەورەترین رووداوەکان بوون.













گەلەری