سەردێڕ:

پۆلیسی تەکساس: لە ئەنجامی هێرشی چەکدارێک بۆ سەر خوێندنگەیەک ٢١ کەس کوژران

AM:08:27:25/05/2022

4696 جار خوێندراوەتەوە

پۆلیسی ویلایەتی تەکساسی ئەمریکا رایگەیاند، چەکدارێکی تەمەن ١٨ ساڵ چووەتە سەر قوتابخانەیەکی سەرەتایی لە باشوری رۆژئاوای ئەو ویلایەتە و ١٩ خوێندکار و دوو کەسی پێگەیشتووی کوشتووە.


رۆناڵدۆ گوتێرز سیناتۆر لە ئەنجومەنی ویلایەتی تەکساس لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی سی ئێن ئێن رایگەیاند، ژمارەی کوژراوەکان گەیشتووەتە ١٩ خوێندکار و دوو کەسی تەمەن پێگەیشتووی کوشتووە بەر لەوەی خۆی بکوژرێت.

لایخۆشیەوە، گرێگ ئابۆت فەرمانڕەوای ویلایەتی تەکساس بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاند، چەکدارەکە ناوی سالڤادۆر ڕامۆس بووە و تەمەنی ١٨ ساڵ بووە و دوای هێرشەکەی بۆ سەر ئەو خوێندنگەیە بە دەستی پۆلیسی ویلایەتی تەکساس کوژراوە، وتیشی، "لە رووبەڕووبوونەوەی ئەو چەکدارە دوو ئەفسەریش بە سووکی برینداربوون."

باسی لەوەشکرد، ئەو چەکدارە بە شێوەیەکی ترسناک تەقەی کردووە و خوێندکارانی کوشتووە و مامۆستایانی بریندار کردووە و ئەوان ناتوان بە هیچ شتێک قەرەبوی ئەو رووداوە بۆ کەسوکاری قوربانییەکان بکەنەوە.

هاوکات ، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لەوبارەیەوە ئاماژەی بەوەدا، "لەدەستدانی منداڵەکەت وەک ئەو وایە پارچەیەک لە رۆحت لەدەست بدەیت و هیواداربوون هەرگیز ئەم رووداوانە روونەدەنەوە."

باسی لەوەشکرد، پێویستە یاساکانی هەڵگرتنی چەک لە ئەمریکا رێکبخرێتەوە و توندتر بکرێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە، لە ساڵی ٢٠١٨دا خوێندکارێک لە خوێندنگای ئامادەیی مارجۆری ستۆنمان دۆگلاس لە پارکلاندی ویلایەتی فلۆریدا ١٧ خوێندکار و مامۆستایەکی کوشت.













گەلەری