سەردێڕ:

داعش هێرشی کرد و کوژراو هەیە

PM:07:40:23/05/2022

40712 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، چەکدارانی داعش لە سنوری گوندی بەشیری سنوری کەرکوک هێرشیان کردووەتەوە سەر خاڵێکی ئەمنی لیوای ١٦ی حەشدی شەعبی و بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان دوو چەکداری حەشد و دوو هاوڵاتی ناوچەکە کوژراون.


چاوگێک لە حەشدی شەعبی بە ئێن ئارتی راگەیاند، چوار کوژراوی مەدەنی و سەربازی لە ریزەکانی حەشدی شەعبی هەیە و دەنگوی ئەوەش هەیە دوو کەسی دیکەی مەدەنیش لەلایەن چەکدارانی داعشەوە کوژرابن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پێکدادان و رووبەڕووبوونەوە لەنێوان چەکدارانی داعش و چەکدارانی حەشدی شەعبیدا روویداوە و لە سنوری گوندی بەشیری سەر بە ناحیەی تازەخورماتوو بووە.

هەرچەندە لەساڵى ٢٠١٧ حکومەتى عێراق کۆتاییهاتنى داعشى راگەیاند، بەڵام ناو بە ناو چەکدارانى سەر بەو گروپە هێرش دەکەنە سەر هێزە ئەمنییەکان و هاوڵاتیان، لە ماوەی رابردووشدا هێرشەکانیان زیاتر کردووە.

دیار محەمەد، کەرکوک

ل.ل













گەلەری