سەردێڕ:

بەرەی تورکمانی ئەرشەد ساڵحی لە ریزەکانی دەرکرد

PM:02:58:23/05/2022

7436 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێک لە سەرکردایەتی بەرەی تورکمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بە کۆی دەنگی ئەندامانی کونفرانسی بەرەی تورکمانی بڕیاڕدرا بە دورخستنەوەی ئەرشەد ساڵحی، سەرۆکی پێشوو و ئەندامی سەرکردایەتی بەرەی تورکمانی لە ریزەکانی ئەو بەرەیە.


ئەمڕۆ دووشەممە، چاوگێک لە سەرکردایەتی بەرەی تورکمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند،ئەرشەد ساڵحی دوای ئەوەی لە ماوەی رابردودا لە سەرۆکی بەرەی تورکمانی دورخرایەوە ، ئامادە نەبووە، وەکو ئەندامی ئاسایی لە نێو بەرەی تورکمانیدا بێت.

ئاماژەی بەوەشدا، ئەرشەد ساڵحی بیانوی نەهاتنی بۆ ئەوە دەگەرێنێتەوە کە دەیەوێت لە بەغدا خۆی تەرخانبکات بۆ درێژەدان بە سیاسەتی بەرەی تورکمانی لە بەغدا.

ئەمە لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ بەرەی تورکمان لە هۆڵی کۆشکی سپی لە شاری کەرکوک کۆنگرەی ساڵی دووەمی خۆی سازکرد و چەندین یاسای ناوخۆیی حزبی هەموارکردە و ئەندامانی نوێی مەکتەبی سیاسی بەرەکەیان هەڵبژارد.













گەلەری