سەردێڕ:

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی پلانێکی داعشی لە عێراق ئاشکرا کرد

PM:10:43:21/05/2022

3712 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی ئەرکانی هێزە هاوبەشەکان لە ئۆپەراسیۆنی "ویستی پۆڵاین"، کە هاوپەیمانی نێودەوڵەتییە دژی داعش رایگەیاند، داعش دەیەوێت لە رێگەی چالاکیەکانی لە زیندانەکان و هێرشکردنە سەر زیندانەکان لەو ناوچانەی حکومەتی عێراق تێیدا لاوازە مەترسی دروستبکات.


لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ماڵپەڕی حوڕە، براندۆن پارکەر سەرۆکی ئەرکانی ئۆپەراسیۆنی "ویستی پۆڵاین" کە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش سەرپەرشتی دەکات ئاماژەی بەوەدا، تا ئێستاش هەڕەشەی داعش لەسەر عێراق هەیە و لەگەڵ حکومەتی عێراق و هێزەکانی ئەو وڵاتە بەردەوامن لە هەوڵەکانیان بۆ لاوازکردنی ئەو گروپە چەکدارە.

باسی لەوەشکردووە، هەتا ئەو کاتەی حکومەتی عێراق بیەوێت هێزەکانی هاوپیمانان بەردەوامدەبن لە پێشکەشکردنی هاوکاری سەربازی بۆ ئەو وڵاتە.

هاوکات لەبارەی هێرشەکانی داعشەوە بۆ سەر زیندانەکان ئەوەی خستووەتەڕوو، زیندانەکان و ئەو هەرەشەیەی دروستی دەکەن بۆ سەر عێراق بەشێکن لە پلانەکانی داعش بۆ دروستکردنی مەترسی لە عێراق.

ئاماژەی بەوەشداوە، داعش دەیەوێت زیاتر چالاکییەکانی لەو ناوچانە ئەنجامبدات کە حکومەتی عێراق تێیدا لاوازە و تێیدا هێزێکی یەکگرتوونیە بۆ رووبەڕووبونەوەی داعش.

لەبارەی ئەوەی ئایا داعش لە عێراق کۆتایی هاتووە یان نا؟ براندۆن پارکەر ئاشکرای کردووە، "بەڵێ داعش کۆتایی هاتووە، بەڵام ئەمە واتای ئەوە نیە ئەو گروپە هەوڵی نوێبوونەوە و دوبارە گەڕانەوە نەدات."

دەشڵێت، لە ئێستادا چالاکییەکانی داعش کەم و لاوازبوون و سوپا و هێزە عێڕاقییەکان لە پێشڕەویدان.

ئەمە لەکاتێکدایە، لە ساڵی ٢٠١٧ حکومەتی عێراق بە پشتیوانی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش سەرکەوتنی بە سەر ئەو گروپە چەکدارەدا راگەیاند کە لو ساڵی ٢٠١٤ دەستی بەسەر رووبەرێکی فراوانی خاکی عێراق دا گرت و لە ساڵی ٢٠١٩ ئەبوبەکر بەغدای خەلیفەی داعش و دواتر جێگرەوەکەی قەرسێ لە باکوری سوریادا لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکاوە کوژران.













گەلەری