سەردێڕ:

دادگای فیدڕاڵی عێراق لەسەر دۆسیەیەکی دیکەی ھەرێم دانیشتن دەکات

PM:12:58:20/05/2022

9508 جار خوێندراوەتەوە

لەسەر سکاڵای فراکسیۆنی نەوەی نوێ تایبەت بە هەڵوەشاندنەوەی پارەدان بۆ خوێندنی پاراڵێڵ، دادگای فیدڕاڵی دانیشتنێک ئەنجامدەدات.


لەسەر ساکاڵای سروە عەبدولواحید سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق تایبەت بە خوێندنی پاراڵێڵ لە کوردستان، رۆژی دوو شەممە ٢٣ی ئایار، دادگای فیدڕاڵی عێراق یەکەم دانیشتنی خۆی ئەنجام دەدات لەسەر دۆسیەکە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، فراکسیۆنی نەوەی نوێ داوای هەڵوەشاندنەوەی وەرگرتنی پارەی کردووە لەلایەن زانکۆکانی هەرێمەوە، بەو پێیەی لە دەستوردا هاتووە، خوێندن لە تەواوی ناوەندە حکومییەکانی خوێندن لە عێراق دەبێت بێبەرامبەر بێت.

لە هەرێمی کوردستان بە ناوی سیستمی پاراڵێڵ ساڵانە چەند کورسییەک بۆ خوێندکاران دادەنرێت لە زانکۆ حکومییەکان و لەبەرامبەر خوێندندا دەبێت کرێ بدەن بە زانکۆ حکومییەکان، کە بەپێی بەشەکان و نمرەکەی کرێکەی دەگۆڕێت.













گەلەری