AM:09:44:20/05/2022
2528 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی شارەوانی رایگەیاند، بڕیاردراوە بە دامەزراندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی گەشتوگوزاری سۆران و راستەوخۆ لە دوای دەرچوونیشییەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
لەو راگەیەندراوەدا کە لەلایهن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستانهوه بڵاوکراوەتەوە، ئاماژه بهوه كراوه، بەڕێوەبەرایەتییەکە لەسەر میلاکی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار دەبێت و دوای دەرچوونییەوە جێبەجێدەکرێت.
کردنەوەی
بەڕێوەبەرایەتییەکە کاریگەر دەبێت لەسەر پەرەپێدان و بووژانەوەی سێکتەری گەشتوگوزار
لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران.