سەردێڕ:

لە شاری کەرکوک بەنزینخانەیەک ئاگری گرت

PM:04:13:19/05/2022

1776 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، ماوەی زیاتر لە نیو کاتژمێرە بەنزینخانەی لاهۆز لە شەقامی کۆڕنیشی شاری کەرکوک ئاگری گرتووە و تا ئێستا هۆکاری ئاگرەکەش بە دیاریکراوی نەزانراوە.


بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی کەرکوک لە لایڤی ئێن ئاڕ تیدا رایگەیاند، خاوەنی بەنزینخانەکە بەشێوەیەکی نایاسایی تانکی بەنزینەکانی داناوە.

ساڵح محەمەد بەڕێوبەری بەرگری شارستانی کەرکوک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بە هۆی دانانی تانکیەکانی بەنزین بە شێوەیەکی نا تەندروست و نا یاسایی بەنزینخانەی لاهۆز لە شەقامی کۆڕنیش گڕیگرتووە.

ئاماژەی بەوەشداوە، لە ئاکامی رووداوەکە دوو ئۆتۆمبێل ئاگریان گرتووە و تا ئێستا هیچ زیانێکی گیانی نییە.

هاوکات، تیمەکانی فریاگوزاری بەرگری شارستانی کەرکوک بەردەوامن لە هەوڵەکانیان بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە.














گەلەری