سەردێڕ:

لەم کاتەدا شەپۆلێکی نوێی خۆڵبارینی چڕ روو لە هەرێم دەکات

PM:02:46:19/05/2022

64104 جار خوێندراوەتەوە

دەستەی کەشناسی عێراق رایگەیاند، رۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو شەپۆلێکی دیکەی خۆڵبارین روو لە عێراق و هەرێم دەکات و لە پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و هەڵەبجە و کەرکوک چڕ دەبێت و لە دهۆک چرییەکەی زۆر کەمدەبێت.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەستەی کەشناسی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، لە رۆژی یەکشەممەی داهاتووەوە خۆڵبارینێکی چر روو لە عێراق و هەرێم دەکات.

ئاماژەی بەوەشداوە، خۆڵبارینەکە ماوەی دوو رۆژ، یەکشەممە و دووشەممە دەخایەنێت.

هاوکات، دەستەی کەشناسی عێراق هاوپێچ لەگەڵ راگەیەنراوەکەیدا نەخشەی خۆڵبارینەکە و ئەو پارێزگایانەی بڵاوکردووەتەوە کە دەیانگرێتەوە و رادەی چڕی خۆڵبارینەکەشی بە گوێرەی پارێزگاکان دەسنتیشان کردووە.

بەگوێرەی نەخشەکە، لە پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و هەڵەبجە و کەرکوک خۆڵبارینەکە چر دەبێت و لە پارێزگای دهۆک چڕییەکەی زۆر کەم دەبێت.

ئەمە لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ دەستەی کەشناسی عێڕاق لە راگەیەنراوێکیدا ئاماژەی بەوەدا، بەرزبوونەوەی تۆز و بوونی خۆڵ تا رۆژی دووشەممەی هەفتەی داهاتوو بەردەوام دەبێت.


 













گەلەری