سەرۆکی ئۆکرانیا رایگەیاند، سوپای روسیا هەوڵ دەدات بە زیادکردنی هێرشە سەربازییەکانی لە چەند لە ناوچەیەکی ئۆکرانیا، قەرەبووی شکستەکانی بکاتەوە لە بەشی رۆژهەڵات و باشوری وڵاتەکە.
ڤلۆدیمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا لە وتارێکیدا بۆ خەڵکی ئۆکرانیا رایگەیاند، رۆژی ٨٣هەمینی جەنگ هێرشی موشەکی زۆر توندی بەخۆوە بینی لە ناوچەکانی لڤیڤ و سومی و چێرنیهیڤ.
وتیشی، "نەک
بەتەنها ئەمە دڵەڕاوکێ بۆ ئێمە دروست ناکات بەڵکو ئەمە هەوڵێکی سوپای روسیایە تا قەرەبووی
شکستەکانیان لە ناوچەکانی باشور و رۆژهەڵات بکەنەوە.
زێلینسکی باسی
لەوەشکرد، ئەو هێرشە موشەکییانە هیچ شتێک ناگۆڕن و ئیرادەی بەرگریی و دژ بە داگیرکارییان
بەهێزتر دەکەن.
ئەمە لەکاتێکدایە،
هێرشە سەربازییەکانی روسیا بۆ سەر ئۆکرانیا رۆژی ٨٣یەمینی تێپەڕاند و کاردانەوە نێودەوڵەتییەکانیش دژ بە روسیا بەردەوامییان
هەیە.