سەردێڕ:

پەرلەمانتارە سەربەخۆکانی پەرلەمانی عێراق دەستپێشخەریەکیان ڕاگەیاند

PM:09:34:15/05/2022

4588 جار خوێندراوەتەوە

پەرلەمانتارە سەربەخۆکانی پەرلەمانی عێراق دەستپێشخەرییەکیان بۆ دەربازبوون لە دۆخی دۆخی ئێستای عێراق ڕاگەیاند و ئاماژەیان بەوە کرد، گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمان پێکبهێنرێت و داواش دەکەن سەرۆک وەزیران کەسێکی خاوەن ئەزمونی سیاسی بێت و سەربەخۆ و دەستپاک بێت.


پەرلەمانتارە سەرخۆکانی پەرلەمانی عێراق لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنوسیدا ئەوەشیان خستەروو، پشنیازی پێکهێنانی کابینەیەکی حکومەت دەکەن کە بتوانێت چاکسازی ئەنجام بدات و رووبەرووی گەندەڵی ببێتەوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، پێشتر هاوپەیمانی لەپێناو خەڵک ڕایگەیاندبوو، ئەوان دەنگ بە سەرۆک وەزیرانێک دەدەن کە سەربەخۆ بێت و پرۆژەکەشی لەپێناو خزمەتی خەڵکدا بێت.













گەلەری