سەردێڕ:

سعودیە کاتی وەرگرتنی عەمرەکارانی راگەیاند

PM:12:36:08/08/2021

9884 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی حەج و عەمرەی سعودیە رایگەیاند، لە رۆژی دووشەمەی داهاتووەوە، عەرەبستانی سعودیە دەرگای وەرگرتنی عەمرەکارانی بە رووی جیهانەوە دەکاتەوە.


وەزارەتی حەج و عەمرەی سعودیە باسی لەوەشکردووە، سەرەتا بە وەرگرتنی ٦٠ هەزار کەس دەستپێدەکات، بەشێوازێک لە ماوەی یەک مانگدا پێدەچێت بتوانن دوو ملیۆن عەمرەکار وەربگرن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرجەم رێکارەکانی خۆپارێزی کۆرۆنا لە پرۆسەی جێبەجێکردنی عەمرە پەیڕەو دەکرێت و پاسی گەورەى گەیاندن کە ٥٠٪ی سەرنشینان هەڵدەگرێت.

راشیگەیاندووە، بەکارهێنانی یەکێک لە ڤاکسینەکانی کۆرۆنا کە لەو وڵاتە پەسەندکرابێت مەرجی سەرەکی وەرگرتنه بۆ جێبەجێکردنی مەراسیمی عەمرە و سەردانکردنی مزگەوتی مەدینە، کە هەر یەک لە ڤاکسینەکانی مۆدێرنا، فایزەر، جۆنسۆن ئاند جۆنسۆن و ئەسترازینکا لەو وڵاتەدا پەسەندکراوە.

رۆژی هەینیش، وەزارەتى ئەوقاف و کاروبارى ئاینى هەرێم رایگەیاند، ئامادەکارییان بۆ دەستپێکردنەوەى گەشتى عەمرە کردووە و نرخی عەمرەش لە هەزار و ٢٠٠ دۆلارەوە دەستپێدەکات.













گەلەری