سەردێڕ:

کارەبای عێراق: لە وەرزی هاویندا بڕی پێدانی کارەبا زیاد دەکرێت

AM:09:15:08/05/2022

2564 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی کارەبای عێراق رایگەیاند، ئامادەکارییەکانی وەرزی هاوین تەواوبووە و بڕی ٤٠٠٠ مێگاواتی نوێ بۆ سیستمی کارەبا زیاد دەکرێت.


ئەحمەد موسا، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق رایگەیاند، "ئامادەکاری زۆر باش کراوە بۆ وەرزی هاوین لەلایەن حکومەتەوە."

ئاشکراشی کرد،پلانەکان بۆ زیادکردنی بڕی وزەی نوێیە و لەمڕۆوە وێستگەکانی موسسەییب و قودس و رومەیلە و خەیرات و حەیدەرییە و هاریسە و ماجیدییە بەتەواوی ئامادە دەبن بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا.

باسی لەوەش کرد، پلانەکەیان گواستنەوەوی وزە بۆ ناوچەکانی دەرەوەی سەنتەری پارێزگاکانیش لەخۆدەگرێت.

وتەبێژی وەزارەتی کارەبا، ئاماژەی بەوەشدا، بەرواری چاوەڕێکراو بۆ تەواوبوونی ئامادەکارییەکان ١٥ی ئەم مانگەیە و تیایدا بڕی چوار هەزار مێگاوات وزەی کارەبا بۆ سیستەمەکەیان زیاددەکرێت.

ئەمە لەکاتێکدایە، کامیل قەزاز بریکاری وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان رایگەیاندبوو، ئەگەر سوتەمەنیی پێویست بۆ وێستگەکانی بەرھەمھێنانی کارەبا دابین بکرێت، دەتوانن لانیکەم پێنج هەزار بۆ پێنج هەزار و٥٠٠ مێگاوات کارەبا بەرھەم بهێنن.

ئاماژەی بەوەشدابوو، گرفتی سەرەکییان نەبوونی سوتەمەنییە و دەشڵێت، ژێرخانی بەرھەمھێنانی کارەبا لە ھەرێمی کوردستان لەنێوان شەش هەزار ٥٠٠ بۆ شەش هەزار و ٩٠٠ مێگاواتە.

لەماوەی ٣٠ ساڵی حوکمڕانی یەکێتی و پارتیدا نەیانتوانیوە کێشەی دابینکردنی کارەبای هەمیشەیی نیشتیمانی چارەسەربکەن و بەردەوام مانگانە هاوڵاتییان دوو جۆر پارەی کارەبای نیشتیمانی و مۆلیدەی ئەهلی دەدەن.













گەلەری