ئەمڕۆ هەینی، نرخی زێر لەبازاڕەکانی جیهاندا دابەزینی تۆمارکرد و یەک ئۆنسە بە هەزار و ٨٧٥ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، لە کاتێکدا لە رۆژانی پێش جەژندا نرخەکەی سەرو هەزار و ٩٠٠ دۆلار بوو.
نرخی یەک گرام زێڕیش بە ٦٠ دۆلار و ٢٤٨ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و نرخی یەک کیۆگرامیش بە ٦٠ هەزار و ٢٤٠ دۆلارە.
لەماوەی هەفتەی رابردووشدا شارەزایانی بواری ئابوری پێشبینی دابەزینی نرخەکەیان
کردبوو.
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بەم جۆرە مامەڵەی پێوەدەکرێت:
نرخی یەک مسقاڵ زێری عەیارە ١٨ بە ٣٣٣ هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زیری عەیارە ٢١ بە ٣٨٥ هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٤٠ هەزار دینارە.