سەردێڕ:

وەزارەتی نەوتی عێراق داهاتی نەوتی مانگی نیسانی ئاشکراکرد

PM:08:17:01/05/2022

3680 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، لە مانگی نیسان رابردوودا، ١٠١ ملیۆن و ٣٩٠ ھەزار و ٦٦٢ بەرمیل نەوتی فرۆشتووە کە تێکڕای داھاتەکەی گەیشتووەتە، ١٠ ملیار و ٥٥ ملیۆن دۆلار.


ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بە پشتبەستن بە ئاماری کۆتایی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (SOMO)، بڕ و داھاتی فرۆشی نەوتی بۆ مانگی نیسانی رابردووی بڵاوکردەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، تێکڕای نەوتی ھەناردەکراو لە مانگی نیسانی رابردوودا، ١٠١ ملیۆن و ٣٩٠ ھەزار و ٦٦٢ بەرمیل بووە کە تێکڕای داھاتەکەی گەیشتووەتە، ١٠ ملیار و ٥٥ ملیۆن دۆلار.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە مانگی نیسانی رابردوودا، بڕی نەوتی ھەناردەکراو لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق، ٩٨ ملیۆن و ١٠٠ ھەزار و ٤٢ بەرمیل بووە و بڕی نەوتی ھەناردەکراو لە کەرکووک لەڕێگەی بەندەری جەیھانی تورکیاوە، گەیشتووەتە دوو ملیۆن و ٩٩١ ھەزار و ٦٠ بەرمیل.

هەر بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، مانگی نیسانی رابردوو، رۆژانە تێکڕا سێ ملیۆن ٣٨٠ هەزار بەرمیل نەوتی هەناردەکردووە و هەر بەرمیلێکی بە زیاتر لە ١٠٤ دۆلار فرۆشراوە.













گەلەری