دی برۆین: لیڤەرپوڵ ڕکابەرێکی بەهێزە

AM:12:00:08/03/2022

788 جار خوێندراوەتەوە

+ -

دی برۆین دوپاتیکردەوە لیڤەرپوڵ کێبڕکێیان دەکات بۆ بەدەستهێنانی نازناوی پریمەرلیگ و ئامانجیشی بردنەوەی چامپیۆنز لیگە.

لە چاوپێکەوتنیکیدا لەگەڵ پێگەی فەرمی یانەکەی، کیڤن دی برۆینی بەلجیکی و یاریزانی یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی ڕایگەیاند کە هیوادارە نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا لەگەڵ مانچستەر سیتی بەدەستبهێنیت لانی کەم یەک نازناویش بێت.

دی برۆین ئاشكرایکرد، یانەی لیڤەرپوڵ تا دواین خولەک کێبڕکێی یانەکەیان دەکات لە پێناو بەدەستهێنانی نازناوی ئەم وەرزەی خولی نایابی ئینگلتەرا و ئەو یانەیەشی بە بەهێز ناوبرد.

دەشڵێت، لیڤەرپوڵ لە چەند ساڵی ڕابردوودا ئاستێکی پێشکەشکردووە کە کەم یانە هەیە بتوانێت چەند ساڵێکی بەدوای یەک لە هەمان ئاستدا بمێنێتەوە و بێهیوا نەبێت لە بردنەوەی نازناوەکان.

داوا لە یاریزانەکانی یانەکەشی دەکات باشترین ئاست پیشکەش بکەن لە یاریگادا تا هیچ خاڵێک لەدەستنەدەن و بتوانن پارێزگاری لە نازناوی پریمەرلیگ بکەن.

دوپاتیشیکردەوە، سەرجەم یانەکانی ئینگلتەرا بەهێزن و هیچ یاریەک ئاسان نییە بۆیان چونکە سەرجەمیان تا دوا خولەک دەجەنگن لە پێناو ئەو مەبەستەی کە هەیانە بەتایبەت لە هەفتەکانی کۆتایی وەرزدا.

خ . ک