بایرن میونشن شوێنگرەوەى کومانی دیاریکرد

PM:11:54:12/12/2021

868 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بایرن میونشن جێگرەوەى کومانی دیاریکرد و لە گواستنەوەى هاوینەدا بە گرێبەستێکی سەربەست دیمبلی بەرەو ئالیانز ئارینا پەلکێش دەکات.

ڕۆژنامەى بیڵدی ئەڵمانی ئاشکرایکرد، کینگسلی کومان لە مێرکاتۆی هاوینەدا لە ئالیانز ئارینا دەڕوات، هەرچەندە گرێبەستەکەى لە هاوینی 2023 کۆتایی دێت و یاریزانەکە مەرجی قورسی بۆ درێژکردنەوەى گرێبەستەکەى لەگەڵ یانەکەى هەرێمی باڤاریا داناوە کە ئامادە نیە جێبەجێی بکات.

بێڵد ئاشکرایکرد، چاوەکانی بەرپرسانی بایرن میونشن لەسەر عوسمان دیمبلی یاریزانی باڵی ڕاستی بەرشەلۆنەیە کە بە جێگرەوەیەکی گونجاوی دەزانێت بۆ شوێنەکەى کومان کە شارەزای بۆندس لیگایە و پێشتر یاری بۆ دۆرتمۆند کردووە.

یەکەمی بۆندس لیگا لەم وەرزەدا پێشتر هەوڵی گواستنەوەى دیمبلی دابوو، بەڵام یاریزانەکە لەبەر بەرشەلۆنە تیپەکەى هەرێمی باڤاریای ڕەتکردبووەوە، کەلە ئێستادا ئامادەنیە گرێبەستەکەى نوێبکاتەوە و لە هاوینی داهاتوودا دەبێتە یاریزانێکی سەربەست.