ئەلۆنسۆ لە راهێنەرایەتی ریاڵ مەدرید دووردەخرێتەوە

PM:12:32:12/12/2025

136 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەلۆنسۆ لە راهێنەرایەتی ریاڵ مەدرید دووردەخرێتەوە ئەگەر لە سێ یاریی داهاتوو لە هەر کامیاندا بردنەوە بەدەستنەهێنێت.

لە چەند رۆژی رابردوودا جارێکیتر داهاتووی چابی ئەلۆنسۆ لە راهێنەرایەتی ریاڵ مەدرید کەوتە گومانەوە بەشێوەیەک کە بەرپرسانی ئەو یانەیە گومانیان هەیە لە تواناکانی.

رۆژنامەی ئاس بڵاویکردووەتەوە، بەرپرسانی ریاڵ مەدرید مەرجێکی نوێیان بۆ چابی ئەلۆنسۆ دیاریکردووە لەپێناو مانەوەی لە پێگەکەی بە پێچەوانەوە دووردەخرێتەوە.

ئەو رۆژنامەیە پلانی یانەی شاهانەی ئاشكراکردووە کە لە سێ یاریی داهاتوودا بەرامبەر ئالاڤێس و تالاڤێرا و سیڤییە پێویستە لە سەرجەمیاندا براوە بێت ئەگەر ئەلۆنسۆ خواستی مانەوەی هەیە.

ئاماژەی بەوەشداوە، ئەگەر ئەلۆنسۆ لە هەر یەکێک لەو سێ یارییەدا نەیتوانی بردنەوە بەدەستبهێنێت ئەوا بە دڵنیاییەوە لە ئەرکی راهێنەرایەتی یانەی شاهانە دووردەخرێتەوە و بە هیچ شێوەیەک لە مانگی یەکی ساڵی داهاتوودا لەسەر کورسی یەدەگ نابینرێت.

رونیشیکردووەتەوە، لە ئێستادا ژووری جلگۆڕینی یانەی شاهانە و سەرجەم یاریزانەکان زیاتر لە رابردوو پشتگیری ئەلۆنسۆ دەکەن و دڵنیان لەوەی کە تەنها ئەو راهێنەرە هۆکاری ئەنجامە خراپەکان نییە بەڵکو خۆشیان ئاستیان دابەزیوە.

خ . ک