جەنگی یانەکان بۆ گواستنەوەی سێمینۆ دەستپێکردووە

AM:11:31:12/12/2025

96 جار خوێندراوەتەوە

+ -

جەنگی یانەکان بۆ گواستنەوەی سێمینۆ دەستپێکردووە و لیڤەرپول و تۆتنهام دوو نزیکترین یانەن لێوەی.

سێمینۆ یەکێکە لە ئامانجە سەرەکییەکانی لیڤەرپول و چەند یانەیەکی دیکەی پرێمەر لیگ، ئەویش پاش ئەوەی لەم وەرزە لە ریزەکانی بۆرنمۆس درەوشاوەتەوە، لە ئێستاشدا باس لەوەدەکرێت لە مانگی یەکی ساڵی داهاتوو جەنگی یانەکان بۆ گواستنەوەی دەستپێدەکات.

لە سەرەتایی پایزی ئەمساڵ، هێرشبەرە 25 ساڵانەکە گرێبەستێکی نوێی لەگەڵ یانەکەی واژۆکرد کە بڕی هەڵوەشاندنەوەی 60 ملیۆن پاوەند و پێنج ملیۆنی تری پاداشت، ئامانجی بۆرنمۆسیش ئەوەبوو پارێزگاری لە یاریزانەکەی بکات یاخود رێگە نەدات بە بڕێکی کەم ریزەکانیان بەجێبهێڵێت.

بەپێی سەرچاوە جیاوازەکان، یانەکانی لیڤەرپول و تۆتنهام دوو رکابەری سەرسەختی گواستنەوەی هێرشبەرە غاناییەکەن، وە یانەکانی ئارسناڵ و مان یونایتدیش چاودێری سێمینۆ دەکەن سەرەڕای ئەوەی خواستی ئەم دوو یانەیە زۆر جددی نییە.

رۆژنامەی میرەری بەریتانی بڵاویکردەوە، بارودۆخی ئێستای سەڵاح وایکردووە لیڤەرپوول رێگەی خۆی بۆ گواستنەوەی سێمیدۆ خێراتر بکات، کاتێک دەرگای گواستنەوەی مانگی یەکی ئەمساڵ دەکرێتەوە، بەڵام بی بی سی سپۆرت جەخت لەوە دەکاتەوە کە تۆتنهام دەتوانێت باشترین پاکێجی دارایی پێشکەش بە سێمینۆ بکات لە چوارچێوەی پێکهاتەی نوێی خاوەندارێتی یانەکەدا و بە لەبەرچاوگرتنی خواستەکانیان بۆ رێکردنەوەی ریزەکانیان.