AM:11:53:12/12/2025
44 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئەمشەو لە جامی عەرەب عێراق رووبەڕووی
ئوردون دەبێتەوە و براوەیان دەگاتە پێش کۆتایی.
یارییەکانی جامی عەرەب بەردەوامی هەیە و
ئەمشەو لە قۆناغی چارەکی کۆتاییدا هەڵبژاردەی عێراق رووبەڕووی هەڵبژاردەی ئوردون
دەبێتەوە.
یارییەکە لە کاتژمێر پێنج و 30 خولەکدا
بەڕێوەدەچێت لە یاریگای مەدینە تەعلیمیە لە شاری دەوحە، بە ناوبژیوانی ئیسپن
ئاسکاسی نەرویجی.
ئەم دوو هەڵبژاردەیە لە مێژوودا 50 جار
رووبەڕووی یەکبونەتەوە، عێراق لە 26 یارییدا براوە بووە بەرامبەر 11 بردنەوە بۆ ئوردون،
لە 13 یارییشدا یەکسانبوون.
لە یارییەکەی ئەمشەودا، هەر کام لەم دوو
هەڵبژاردەیە بردنەوە بەدەستبهێنێت ئەوا گەیشتن بە قۆناغی پێش کۆتایی مسۆگەر دەکات
و لەو قۆناغەشدا رووبەڕووی سعودیە دەبێتەوە.
هەر ئەمشەو لە یارییەکی تردا، هەردوو
هەڵبژاردەی جەزائیر و ئیمارات بەرامبەر یەکتر یارییدەکەن و براوەیان لە قۆناغی پێش
کۆتاییدا رووبەڕووی مەغریب دەبێتەوە.
خ . ک