لیڤاندۆڤسکی خەڵاتێکی شایستەى پێبەخشرا

PM:11:45:12/12/2021

304 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یەکێتی نێودەوڵەتی ئامارو مێژوو لیڤاندۆڤسکی وەک باشترین یاریزانی ئەوروپا بۆ ساڵی 2021 دەستنیشانکرد.

لیڤاندۆڤسکی ئەستێرەى بایرن میونشنی ئەڵمانی پاش ئەوەى ڕکابەری خەڵاتی باڵۆندۆری 2021ی لە بەرژەوەندی لێۆنێڵ میسی یاریزانی پاریس سان جێرمان لەدەستداو پلەى دووەمی بەدەستهێنا، لە لایەن یەکێتی ئامارو مێژوو بە باشترین یاریزانی ئەوروپا بۆ ساڵی 2021 ىدەستنیشانکرا.

لە دەنگدانی یەکێتییەکە بە دیاریکردنی باشترینی ئەوروپا بۆ ساڵی 2021 یاریزانە پۆڵەندییەکەى یانەى بایرن میونش پلەى یەکەمی بەدەستهێنا و کۆتایی مانگی ڕابردووش توانی بوو لە لایەن یەکێتی ناوبراوەوە وەک باشترین یاریزانی جیهان بۆ ساڵی 2021 دەستنیشانبکرێت و خەڵاتەکە بباتەوە.

ساڵی 2020 بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی لە لایەن گۆڤاری فرانس فوتبۆڵ بەڕێوەنەچوو، کە لیڤاندۆڤسکی پاڵێوراوی یەکەمی خەڵاتەکە بوو، تەنها بە دیاریکردنی وەک باشترین یاریزانی جیهان بۆ ساڵی 2020 خەڵاتی زە بێستی پێبەخشرا.