ئیتاڵیا.. داوای دەستلەکارکێشانەوەى ئەلێگری دەکرێت

PM:11:23:12/12/2021

744 جار خوێندراوەتەوە

+ -

هاندەرانی یۆڤانتۆس لە تویتەر داوا لە ئەلێگری ڕاهێنەر دەکەن دەستلەکاربکشێنێتەوە.

یانەى یۆڤانتۆس هاوینی ڕابردوو گرێبەستێکی تا هاوینی 2025 لەگەڵ ئەلێگری واژوو کرد تا کاربکات بۆ سڕینەوەى ئەنجامە خراپەکانی ساری و پێرلۆ لە خولی ئیتاڵیا و چامپیۆنزلیگ.

ئاژانسە وەرزشییەکان بڵاویانکردەوە، لەم وەرزەدا خانمە پیرەکە ئاستەکانی وەک پێویست نیە و سەرەڕای گەیاندنی یانەکە بۆ قۆناغی 16ی چامپیۆنزلیگ، بەڵام لە خولی ئیتاڵیا ئەنجامەکان تەواو پێچەوانەن و پاش 17 هەفتە لە پلەى شەشەمی ڕیزبەندیدایە و ئاستەکانی بەو شێوەیە بەردەوام بێت وەرزی داهاتوو لە چامپیۆنزلیگ بێبەش دەبێت

ئاماژەشیان بەوەدا، هاندەرانی یانەکە لە تویتەر داوای دەستلەکارکێشانەوەى ئەلێگری دەکەن، بەڵام کارگێڕی یۆڤانتۆس هەرچەندە متمانەى بە ئەلێگری هەیە، بەڵام بەهۆی ماوەى گرێبەستەکەى پێناچێت دەستبەرداری بێت، هەرچەندە دەزانێت سەرنەکەوتنی بۆ چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو لە ڕووی داراییەوە چەند زەرەرمەند دەبێت.