PM:10:34:12/12/2021
232 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی ئیتاڵیا
ناپۆلی بەرامبەر ئیمپۆلی دوچاری شکستهات و ساسۆلۆش لە لازیۆی بردەوە.
لە یارییەکانی
هەفتەى 17ی سێری ئەی، یانەى ناپۆلی دووچاری شکستێکی چاوەڕواننەکراوهات و بە گۆڵێکی
بێ وەڵام بەرامبەر ئیمپۆلی دووچاری
شکستهات.
تاکە گۆڵی
بردنەوەى ئیمپۆلی لە یاریگای مارادۆنای تایبەت بە ناپۆلی یاریزان پاتریک کۆترۆنی
لە خولەکی 70 تۆماریکرد.
بەو ئەنجامەش
ناپۆلی نەیتوانی پێشەنگی ڕیزبەندی لە میلان وەربگرێتەوە و لە خانەى چوارەمدا
مایەوە و یانەى ئیمپۆلیش بە 26 خاڵ چوە حەوتەمی ڕیزبەندی.
لە یارییەکی
تریشدا لازیۆ دووچاری شکست هات و لە دەرەوەى یاریگای خۆی بە گۆڵێک بەرامبەر بە دوو
گۆڵ بە ساسۆلۆ دۆڕا.