PM:10:02:12/12/2021
304 جار خوێندراوەتەوە
+
-
چاڤی نیگەرانە لە
یەکسانبوونەکەى ئۆساسۆنا و 10 خولەکی کۆتایی بە کێشە بۆ یاریزانەکانی دەزانێت.
لە پرێس
کۆنفرانسێکدا،چاڤی هێرناندێزی ڕاهێنەری بەرشەلۆنە نیگەرانی یەکسانبوونی یانەکەى
بەرامبەر ئۆسەسۆنا دەربڕی و دووپاتیکردەوە، پلانی سەرەکی سێ خاڵی یارییەکە بوو تا
بەردەوامی بە بردنەوەکان بدەن و ڕکابەری بکەن بۆ نزیکبوونەوە لە یانەکانی پێشەوەى
ڕیزبەندی و کار بکەن بۆ گەیشتن بە وەرزی داهاتووی چامپیۆنز لیگ.
چاڤی ڕاشیگەیاند،
کێشەى سەرەکیان لە 10 خولەکی کۆتایی یاریدایە و یاریزانەکانی وەک پێویست پارێزگاری
لە مانەوەى تۆپ ناکەن، ئەوەش ڕێگە بۆ یانەى ڕکابەر خۆشدەکات گورزی خۆیان بوەشێنن و
ڕێگربن لە بەدەستهێنانی سێ خاڵی یارییەکان .
لە
لایەن خۆشییەوە پیکێی بەرگریکار دووپاتیکردەوە، شایەنی سێ خاڵی یارییەکە بوون و
دەکرا پارێزگاری لە ئەنجامەکە بکەن و پێویستە چیتر خاڵ بەهەدەر نەدەن چونکە کات
پێچەوانەى ئەوان کاردەکات وهاندەران دڵنیا دەکەینەوە ئەو بارودۆخە لە نزیکترین
کاتدا تێدەپەڕێنین.