PM:09:41:12/12/2021
260 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ڕاهێنانەکانی ئەمڕۆی مانچستەر یونایتد ئەنجام نەدرا بەهۆی گومانی ڤایرۆسی
کۆرۆنا لەناو یاریزانەکاندا.
ڕۆژنامەی زە سەنی بەڕیتانی بڵاویکردەوە، کارگێڕی یانەی مانچستەر یونایتدی
ئینگلیزی بڕیاریاندا بە هەڵوەشاندنەوەی ڕاهێنانەکانی ئەمڕۆی یانەکەیان بەهۆی
گومانی بوونی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەنێو چەند یاریزانێک و ئەندامانی یانەکە.
ڕۆژنامەکە دوپاتیکردەوە، تا ئێستا یەکیتی تۆپی پێی ئینگلتەرا هیچ بڕیارێکی
نەداوە لەسەر یاری داهاتووی یانەکە و یاری داهاتوو بەرامبەر برێنتفۆر لە کاتی
خۆیدا بەڕێوەدەچێت.
ئاماژەی بەوەشداوە، دوای کۆتا پشکنینی پزیشکی سەرجەم یاریزانەکان پێش
ڕاهێنانەکان پشکنینی چەند یاریزانێک پۆزەتیڤ بوە و نێردراونەتە ماڵەوە و کەرەنتینە
کراون بەڵام ناوی یاریزانەکان ئاشکرا نەکراوە.
لەلایەکی ترەوە، ڕۆژنامەکانی بەڕیتانیا بڵاویانکردەوە، لەناو یاریزانانی
یانەی ئەستۆن ڤێلاش پشکنینی پۆزەتیڤ هەبوە و دوو یاریزانی یانەکە تووشی کۆرۆنا
بوون.
خ . ک