PM:09:16:12/12/2021
224 جار خوێندراوەتەوە
+
-
مۆرینیۆ دوپاتیکردەوە
یاریزانەکانی ئەزمونیان کەمە و ئامانجیشیان گەیشتنە بە چامپیۆنز لیگی وەرزی
داهاتوو.
پێش یاری یانەکەی
بەرامبەر سپیزیا لە هەفتەی 17ی خولی ئیتاڵیدا، جۆسیە مۆرینیۆی ڕاهێنەی یانەی ڕۆما
لە کۆنفرانسێکدا ڕایگەیاند، یاریزانەکانی یانەکەی ئەزمونیان کەمە و پێویستیان بە
کاتی زیاترە بۆ باشترکردنی ئاستیان.
مۆرینیۆ وتی:
بەردەوام لە ڕاهێنانەکاندا هەوڵدەدەم باشترین پێکهاتە درووستبکەم بۆ یارییەکان
بەڵام پێکانبوەتە هۆی تێکدانی سەرجەم پلانەکانمان.
وتیشی: دەبێت هەوڵی
زیاتر بدەین چونکە هێشتا وەرزەکە زۆری ماوە و ئامانجیشمان سەرکەوتنە بۆ خولی یانە
پاڵەوانەکانی وەرزی داهاتوو بەهەر نرخێک بێت.
ئاشكراشیکرد، لە یاری
ڕابردوو بەرامبەر ئینتەرمیلان تەنیا هەشت یاریزان لەسەر کورسی یەدەگ بوون کە
ئەوانیش تەمەنیان خوار 21 ساڵ بوە بەهۆی تووشبونی چەند یاریزانێکی سەرەکی بە
پێکان.
مۆرینیۆ داوا لە
یاریزانەکانی دەکات ئەو هەلانەی بۆیان دەڕەخسێت لە یاریگادا بیقۆزنەوە و گۆڵی پێ
تۆماربکەن چونکەم لەم وەرزەدا تا ئێستایاریزانەکانی زۆرترین تۆپیان ئاراستەی گۆڵ کردووە.
خ . ک