PM:08:53:12/12/2021
224 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ڤێرستاپنی پلەی یەکەمی پێشبڕکێی فۆرمولا وەنی ئەبوزەبی بەدەستهێنا و بۆ
یەکەمجار خەڵاتەکەی بردەوە.
پێشبڕکێی خەڵاتی گەورەی فۆرمولا وەنی ئەبوزەبی کۆتاییهات و لە کۆتا جەولەی
پاڵەوانیەتیەکەدا، ماکس ڤێرستاپنی هۆڵەندی لە تیمی ڕێدبۆل توانی خەڵاتی پێشبرکێکە
بباتەوە دوای بەدەستهێنانی پلەی یەکەم کە ماوەکەی بە کاتژمێرێک و 30 خولەک و 17
چرکە بڕی.
لویس هامیلتۆنی شۆفێر لە تیمی مارسیدێس پاڵەوانی وەرزی ڕابردوو پلەی دووەمی
پێشبڕکێکەی ئەمساڵی بەدەستهێنا بە جیاوازی دوو خولەک لەگەڵ ڤێرستاپنی یەکەم.
کارلۆس ساینزی ئیسپانی لە تیمی فێراری و سونۆدای ژاپۆنیفەرەنسی و گاسلی لە تیمی ئەلفا و ڤالتێری بۆتاسی فنلەندی سێیەم
تا شەشەمی پێشبڕکێی ئەبوزەبیان بەدەستهێنا.
دوای بردنەوەی خەڵاتەکە، ڤێرستاپن
دڵخۆشی خۆی دەربڕی بە بەدەستهێنانی پلەی یەکەم و سەرکەوتنی تیمەکەی و هیواداریش لە
10 بۆ 15 ساڵی داهاتووشدا بتوانێت خەلاتی زیاتر بباتەوە.
خ . ک