PM:08:10:12/12/2021
284 جار خوێندراوەتەوە
+
-
نەهامەتیەکان
یەخەى بەرشەلۆنە بەرنادات و پاش ماڵئاوایی لە چامپیۆنزلیگ لە خولی ئیسپانیاش بەرامبەر
ئۆسەسۆنا دوو خاڵی لە دەستدا.
لە درێژەى
ڕکابەرییەکانی هەفتەى 17ی خولی یانە پلەیەکەکانی ئیسپانیا، ئۆسەسۆنا لە پێگەى خۆی
میوانداری بەرشەلۆنەی کرد.
لە تایمی یەکەمدا
و پاش تێپەڕبوونی 14 خولەک گارسیا گۆڵی پێشکەوتنی کوڕانی چاڤی تۆمارکرد، لە
بەرامبەردا و لە دوای دوو خولەک گۆنزالس ئەنجامەکەى بۆ کوڕانی ئاراستی
یەکسانکردەوە.
لە تایمی دووەمدا
و لە خولەکی 49 و لە دژە هێرشێکدا زەلزولی گۆڵی دووەم و پێشکەوتنی بلاوگرانای
تۆمارکرد، پێش ئەوەى لە خولەکی 87 ئەڤێلا
ئەنجامەکە بۆ ئۆسەسۆنا یەکسانبکاتەوە.
بەو یەکسانبوونەش
بەرشەلۆنە بە 24 لە پلەى هەشتەمی ڕیزبەندیدا مایەوە و ئۆسەسۆناش بە 21 خاڵ لە پلەى
11یەمدایە.